شەش گەورە تیرۆریستی داعش كوژران، كوردیو ناوەكانیان بڵاودەكاتەوە

14/06/2016 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - هەولێر

لە تەلەعفەر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەند سەركردەیەكی گروپی تیرۆریستی (داعش) دەكەنە ئامانجی بۆردومانەكانیان .

دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای دەكات: فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا چەند مۆڵگە و بارەگایەكی تیرۆریستانی لە قەزای (تەلەعفەر) كردە ئامانجی بۆردومانەكانی .

ئەوەش هاتووە: ‌‌لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانە چەند گەورە تیرۆریستێكی گروپی تیرۆریستی (داعش) كوژراون بەناوەكانی:

١- (بلال محمد یونس عبدالله ) جێگری بەرپرسی (الحسبە) و تیرۆریستێكی هاوكاری بە ڕەگەز سووری .
٢- تیرۆریست مناصر السعودی
٣- تیرۆریست ابو فارس السعودی
٤- تیرۆریست ابو عمر اڵافغانی
٥- تیرۆریست ایاد عبد الرحمن الحمدونی
٦- تیرۆریست مثنی أحمد الجبوری جگە لە برینداربوونی ژمارەیەكی زور لە چەكدارانی (داعش) لەم بۆردومانانەدا تەرمی زیاتر لە (٢٥) تیرۆریستی تر ڕەوانەی نەخۆشخانەی (جمهوری) و پزیشكی دادی كراوە لە شاری موسڵ .

م. كانی