ئیدارەی گەرمیان: هیچ موڵكێك بەناوی هیچ غەیرە كوردێكەوە ناكرێت

14/06/2016 - 17:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هەولێر

دەربارەی تاپۆكردنی موڵك بەناوی غەیرە كوردەوە، ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: لەبەر ئەوەی گەرمیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە دەكرێت بەهیچ جۆرێك لە سنووری ئیدارەكەدا هیچ موڵكێك بەناوی هیچ غەیرە كوردێكەوە ناكرێت .

ڕاگەیاندن وپەیوەندیەكانی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێكە هەندێك پرسیار و نیگەرانی لای هاوڵاتیان و نوێنەرانی گەرمیان لە ئەنجومەنە جیاجیاكان وهێزە سیاسیەكان و چالاكانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان دەربارەی تۆماركردنی موڵك بەناوی كەسانی غەیرەكوردەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دروست بووە، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لەمبارەیەوە هەموولایەك دڵنیا ئەكەینەوە كە بەهیچ جۆرێك لە سنووری ئیدارەكەدا هیچ موڵكێك بەناوی هیچ غەیرە كوردێكەوە ناكرێت .

ئەوەش هاتووە: لەبەر ئەوەی گەرمیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە دەكرێت وهیچ پەیوەندیەكی ئیداری بەهیچ پارێزگایەكی تری هەرێمەوە نیە ، هەروەك سنووری ئیدارەكە تایبەتمەندی خۆی هەیە و هێشتا بەشێك لە خاكەكەی نەگەڕاوەتەوە سەر هەرێمی كوردستان و گەرمیان هێشتا مەترسی تیرۆریستان و تەعریبیشی لەسەرە و مادەی 140 ی دەستوور جێبەجێ نەكراوە و ئێمەش لەگەڵ ناوەنددا دەیان كێشە وناكۆكیمان لەسەر ناوچە دابڕێنراوەكان هەیە .

م. كانی