زانیاری لە بارەی كوژراوەكەی ئەمرۆی بازاری سلێمانی

14/06/2016 - 20:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رۆژی سێ شەممە هاوڵاتیەك لە نزیك بازاڕی ئەسحابە سپی سلێمانی بە دەستڕێژی گولە لە لایەن مێرمنداڵێك كوژرا و پۆلیسیش ئاشكرای دەكات بكوژەكە كەسی نزیكی خۆی بووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە كوردیوی رایگەیاند: هاووڵاتییەكە لەدایكبوی ساڵی 1969ـەو لەلایەن برا بچوكەكەی خۆیەوە سێ‌ گوللـەی پێوەنراوەو كوژراوە.

باسی لەوەشكرد: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هۆكاری كوشتنەكە كێشەی كۆمەڵایەتییەو كوژراوەكەش پیشەی كرێكارەو دانیشتوی ناحیەی بازیانە، بكوژ چەند فیشەكێكی پێوە ناوەو تاگەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە.