گۆڕانكاری له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت

ڕێبین عەلی 15/06/2016 - 02:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەكات و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا دابەشكردنی موچەی ئەو مانگە كۆتایی پێبهێنرێت.

لەو بارەوە ئاواز حەمید ئەفەندی ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەوتەی بەرپرسانی حكومەتی ھەرێم، پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران ئامادەیەو تا كۆتایی ئەم مانگەش موچەی سەرجەم دامودەزگاكان دابەشدەكرێت".

وتیشی:" چاوەڕوان دەكرێت ھەفتەی داھاتوو جگە لەوەزارەتی پێشمەرگە، موچەی چەند وەزارەتێكی تریش دابەشبكرێت".

پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتیشیكردەوە، ھاوشێوەی موچەی مانگی نیسان، وەزارەت و دەستەكان بە كۆمەڵ موچەی مانگی ئایار وەربگرن، ئەوەش بە هۆی ئەوەی مانگی رابردوو كە لەیەك رۆژدا موچەی ٣٠ وەزارەت و دەستەو فەرمانگە دابەشكرا، فشارێكی زۆر لەسەر كارمەندی بانكەكان دروستبوو، بۆیە ئەمجارە لەماوەی چەند ھەفتەیەكدا موچەی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.