دەنگۆی دزە پێكردنی تاقیكردنەوەكان بڵاودەبێتەوە

15/06/2016 - 08:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كوردیو – هەولێر


ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی وانەی بیركاری نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتییە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە كە پرسیارەكانی ئەو تاقیكردنەوەیە دزەی پێكراوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەك باس لەوەكراوە، لەشەوی رابردوەوە لەتۆڕی ئینستیگرام پرسیاری تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە كە وانەی بیركاییە بڵاوكراوەتەوەو دیسان دزەی پێراوە.
ئەمەو دزە پێكردنی پرسیاری قوتابیان بۆ تاقیكردنەوەكان خەریكە ببێتە دیاردەو تاكو ئێستاش وەزارەتی پەروەردە هیچ ڕێو شوێنێكی یاسایی نەگرتۆتە بەر بۆ ئاشكرا كردنی ئەوانەی پرسیارەكان كە سەرەنجامی قوتابیانە دەستنیشان بكات و بیانخاتە بەردیدی هاوڵاتیان.

 

ئـ . كـ