داعش لەباشووری مەخمور پەلاماری سوپای عێراق دەدات

15/06/2016 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

ئێوارەی دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان كردۆتە سەر هێزەكانی سوپای عێراق لەگوندێكی سنووری شارەدێی مەخمور.
بەپێی زانیارییەكانی سوپای عێراق، لەگوندی سەڵاحییە گروپە چەكدارەكانی داعش دژە هێرشێكیان كردۆتە سەر هێزەكانی ئەو گوندەو لەئەنجامیشدا گەورە فەرماندەیەكی سەربازی بەپلەی عەمید روكن بەناوی (بەدر لهێبی) ئامر لیوای (71) ی سوپا كوژراوە.
هاوكات ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، دوای ئەو دژە هێرشە چەكدارێكی خۆكوژی داعش خۆی لەناو گوندی سەڵاحییە تەقاندۆتەوەو لەئەنجامیشدا شەش سەرباز كوژراون و دواتریش پێكدادانی سەخت بەرپا بووە.

 

ئـ . كـ