لە موسڵ 19 هەزار چەكداری داعش بونیان هەیە

26/06/2016 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا 19 هەزار چەكداری داعش لە ناو شاری موسڵ و دەوروبەریدا بونیان هەیەو ئاماژەی بەوەشداوە عەبادیش تاك لایەنە بڕیارەكانی دەردەكات.
ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون لە چاو پێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە ڕایگەیاندوە" بزوتنەوەیەكی بەرگری لەناو شاری موسڵ بونی هەیە و ئامادەی هاوكارین بۆكۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە و پێشوازیش لە هەرهەوڵێك دەكەین بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە لەلایەن هەرلایەنێكەوە بێت ئێتر چ لەلایەن توركیاوە یان ئەمریكا یان كەنەداوە بێت بەڵام تێبینیمان لەسەر ئێرانیەكان هەیە "
سەرۆكی ئیئتیلافی موتەحیدون ،ڕاشیگەیاندوە" لە ئێستادا لەناو شاری موسڵدا زیاترلە حەوت هەزار چەكداری داعش هەن و لەناحیەكانی دەوروبەریشیدا 12 هەزار چەكدار بونیان هەیە و چاوەڕێش دەكەین هەڵهاتنی بەكۆمەڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕووبدات لە شاری موسڵ و ڕاپەرینی جەماوەریش لەدژیان دروست ببێت"
لەلایەكی ترەوە نوجەیفی ڕەخنەی لە حەیدەر عەبادی گرتوەو رایگەیاندوە" حەیدەر عەبادی بەشێوەی تاك لایەنە بریاردەردەكات لەكاتێكدا بەپێی دەستورو یاسا پابەندی دەكات بە حكومەتی هاوبەشی نیشتمانی و لە ئێستادا عەبادی هەمان بەورێچكەیەدا دەروات كە نوری مالیكی دەیگرتە بەر"

أ.س