موچەی ئەم شوێنەش دابەشدەكرێـت

ڕێبین عەلی 26/06/2016 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوێنێ شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوە و تیایدا موچەی 12 وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێـت.
لە خشتەكەدا ناوی هەریەكە لە وەزارەتەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تى پلان دانان و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان هاتووە و هەریەكە لە دیوانى چاودێرى دارایی و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و ده‌سته‌ى ژینگه و‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ده‌زگاى مین و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه هاتووە و ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی موچەكانیان كرا.
سەرچاوەیەكیش بۆ كوردیو وتی : جگە لەو وەزارەت و دەستانە كە لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئابوریدا هاتووە ، ئەمڕۆ بە هەردوو لیوای یەك و دووی پۆلیسی نەوت و گاز ڕاگەیەنراوە كەوا ئەمڕۆ یەكشەممە موچەی مانگی پێنج دابەشدەكرێت.


ڕێبین عەلی