ئاماری تەقینەوەكانی ئەستەنبوڵ گەیشتە 41كوژراو 239 بریندار

29/06/2016 - 13:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی شەوی ڕابردو لەناو فرۆكە خانەی ئەتاتورك لە شاری ئەستەنبوڵ سێتەقینەوە ڕوویاندا سەرچاوە ئەمنیەكانی توركیا بڵاویان كردوەتە بەهۆی تەقینەوەكانەوە  41كەس كوژراون و  239 كەسيش برینداربون.
بەپێی بەیاننامەیەكی والی ئەستەنبوڵ كە ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە هاتووە" " سێ كەسی خۆكوژ كە پشتێنی بەبۆمبچێنراویان لە پشت بەستبوو خۆیان لەناو فرۆكە خانەی ئەتاتورك تەقاندوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 41كەس كوژراون و  239 كەسيش برینداربون."
لەلای خۆشیەوە دوای تەقینەوەكان بن علی بلدریم سەرۆك وەزیرانی توركیا بە میدیاكانی راگەیاند" بەپێی لێكۆڵینەوە بەراییەكان ئاماژەكان بۆئەوە دەچن كە ڕێكخراوی داعش لەپشت تەقینەوەكانەوەیە "
سەرچاوە هەواڵیەكانی ناوخۆی توركیاش ئەوەیان بڵاو كردوەتەوە زۆربەی قوربانیەكان هاوڵاتی توركیان و ژمارەیەكیشیان هاوڵاتی بیانین.
جێگەی ئاماژەیە فرۆكەخانەی ئەتاتورك كەلەشاری ئەستەنبوڵە بە گەورەترین فرۆكەخانەی توركیا دەژمێریت و زۆربەی ئەو كەسانەش كە روو لە فرۆكەخانەیە دەكەن گەشتیار و وەفدی بیانین.

أ.س