ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ لەسەر دەستگیركردنی ئەندامانی لە هەولێر ڕونكردنەوە دەدات

29/06/2016 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت لەسەرەتای پرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە ئاسایشی هەولێر چەندین ئەندام و كادیری كۆمەڵیان دەستگیركردوە و زانیومانە هەڵویستەكانمان بێ باج نابن.


لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە" دام ودەزگای ئەمنی ھەولێر ھەر لە سەرتای گرژیە سیاسیەكان لە سەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم ھەستان بە دەستگیركردنی چەندین كادرو ئەندامانمان بە تۆمەتی تیرۆر ودواجاریش ھیچیان لەسەر ئیسپات نەبوو!".
دەقی ڕونكردنەوەكە:

 

روونکردنەوەیەکی‌ ئەنجومەنی‌ سیاسی کۆمەڵ لە سەر دەستگیرکردنی‌ کادرانمان له هەولێر
 
روونکردنه‌وه‌ 
 
کۆمەلی ئیسلامیی کوردستان لە رۆژی راگەیاندنیەوە تاکو ئێستا ھەلۆێستی روون وراشکاوانە بوە لە سەر بیری توندوتیژی و، کارو کردەوەی گروپە پەرگیرەکانی وەکو داعشی رەتکردۆەتەوە ودژی وەستاوە ،لە خەباتی سیاسی ومەدەنی لە عێراق وھەرێمدا شان بە شانی لایەنە سیاسیەکانی دیکە بەردەوام بوە،دەنگێک بوە بۆ داکۆکی لە پاراستنی مافی ھاولاتیان ورێزگرتن لە یاساو وبەرپاکردنی شەفافیەت وبنەبرکردنی گەندەڵی ودەستاودەستکردنی دەسەڵات و،بە دامەزراوەکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە وئاسایش و،یەکگرتنەوەی ئیدارەو یەک حکومەتی کردوە ودژی پەکخستنی پەرلەمان بوەو داوای کاراکردنەوەی کردوە ، وزانیویەتی ئەم ھەلۆێستانەی بێ باج نابن!!
 
دام ودەزگای ئەمنی ھەولێر ھەر لە سەرتای گرژیە سیاسیەکان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەستان بە دەستگیرکردنی چەندین کادرو ئەندامانمان بە تۆمەتی تیرۆر ودواجاریش ھیچیان لەسەر ئیسپات نەبوو!
بۆیە دەستگیرکردنی کارگێرێکی مەلبەندی ھەولێری کۆمەڵ لە رۆژی ٢٨-٦-٢٠١٦ بە شێوازێکی نایاسایی ونا شارستانی ودوور لە بەھا مرۆیەکان و ناوھێنانی وئاشکراکردنی پۆستەحیزبیەکەشی، لە روونکردنەوەی ئاسایشی ھەولێردا وەکو گومانلێکراو لە دۆسیەی ھێرشکردنە سەر کەنالی رووداو بە ناوزڕاندنی خۆی وکۆمەلڕ ، بەپێچەوانەی بنەما یاسایەکان بە تایبەت بنەمای (نھێنی لێکۆلینەوە) وبنەمای(تۆمەتبار بێ تاوانە تا تاوانەکەی بە سەردا ئەچەسپێ)دەزانین و ،سەرلەبەری تۆمەتەکە رەتدەکەینەوە ،لە ھەمان کاتدا بە تەسفیەی حیساباتی سیاسی بەرانبەر کۆمەلڕ ئەژماری دەکەین .
 
ودەبێ ناوبراو مافی بەرگری تەواوی پێ بدرێ ودادگایی ئاشکرا ودوور لە دەستێوەردانی حیزبی وئەمنی بۆئەنجامدرێت، کۆمەلی ئیسلامیش لە سەر ئەو ناوزڕاندنە رێگای سکاڵای یاسایی بەرانبەر بەو دەزگایەی تەشھیری پێ کردوە دەگرێتەبەر، دەخوازین بۆ یەکلاکردنەوەی ئالۆزیە سیاسیەکان پەنا بۆ ئەو جۆرە شێواز وسیناریۆیانە نەبرێت !
 
لە کاتێکدا ئێمە چاوەروان بوین ناوبراو ئازاد بکرێت وئەم ھەلەیە راستبکرێتەوە بەداخەوە ئەمڕۆ کادرێکی تری پێشکەوتوی کۆمەلڕ رفێندراوە.
 
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەلی ئیسلامیی کوردستان 
٢٤ی رەمەزانی ١٤٣٧ کۆچی ٢٩-٦-٢٠١٦