كۆمەڵی ئیسلامی: كادیری دووەمی كۆمەڵ لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە

29/06/2016 - 14:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كەناڵی ئاسمانی پەیام بڵاوی كردەوە كە شەوی ڕابردوو ، كادیرێكی تری باڵای كۆمەڵی ئیسلامی لە لایەن هێزێكی ئاسایشەوە ڕفێنراوە.


ئاماژەی بەوەكردووە كە "سەرهەد عوسمان، كادیرە بێسەرو شوێنكراوەكەی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەندامی ئەنجومەنی مەڵبەندی سێی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامییەو بەرپرسی ناوەندی هەولێری رێكخراوی قوتابیانی كوردستانە".

ئەوە ئاشكرا كراوە كە شەوی رابردوو، كاتژمێر 10:30 لە مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی پاسەوانی كردووە، پاش ئەوەی بەمەبەستی سەردانیكردنی (دەرمانخانەیەك) لە مەڵبەند دووركەوتوەتەوە راستەوخۆ لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەرفێندرێت.

لای عەباس موحەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەواڵەكەی پشتراستكردۆتەوە و رایگەیاندوە، نوسراومان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو لیژنەی ناوخۆی ئەنجومەن بەرزكردوەتەوە بۆ بەدواداچوون.

 

am