حكومەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەكانی ئەستەمبوڵ كرد

29/06/2016 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر ئەستەمبوڵ دەكات كە تێیدا ژمارەیەك لە گەشتیار و خەڵك بونە قوربانی.

 

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەو هێرشە تیرۆرستیانە ئیدانە دەكات كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەی ئەتاتوركیان لە ئیستامبول كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك گەشتیار و خەڵكی سڤیل بوونە قوربانی.

 

هەروەها ووتی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان كە لە ڕێزی پێشەوەی شەڕی دژەتیرۆردان، لە هەمووان باشتر لە ئێش و ئازارەكانی دەستی تیرۆر تێدەگەن و وێڕای پرسە و سەرەخۆشی، هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ حكوومەت و گەلی توركیا و كوسوكاری قوربانیان دەردەبڕن و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازن.

 

لە كۆتاییی لێدوانەكەیدا، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: هێرشی تیرۆرستیی لەوجۆرە جارێكی دیكە ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە، كە لە هەر كوێ بتوانێت، تیرۆر دەستی خۆی دەوەشێنێت و هیچ و كات و شوێنێك ناخوێنێتەوە، ئەمەش پێویستیی پتەوكردنی زیاتری بەرەی دژەتیرۆر لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان دەردەخات.

 

 

 

سەلام بێستانسوری