ئێران و هەرێم ڕێككەوتن لەسەر ڕێگری كردن لە تێكچونی پەیوەندیەكانی نێوانیان

29/06/2016 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە بوردومانەكانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە تێیدا ژمارەیەك لە هاوڵاتیان بریندار بوون و زیانیان بەركەوتوە.

 

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-6-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پێشوازی لە شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێراندا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر كۆی ڕووداوەكانی ئەم دواییە بەتایبەتی بۆردومانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەربڕی كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆریان زیانیان بەركەوتووە و شوێن و جێگەی خۆیان جێهێشتووە.

 

هەروەها: لەو كۆبونەوەیەدا هەردولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە ئەو پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزرێن و ڕێگری لە هەر هەوڵێكی دروستكردنی ئاستەنگ لەو پەیوەندیانەدا بكرێت.



ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند ڕۆژ ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا بۆردومانی سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد كە تێیدا چەندین كەس بریندار بوون و زیانی مادیش بە بەشێك لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە كەوت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە ڕەسمی داوای لە كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا كرد كە بۆردومانی سنورەكان ڕابگرن.

 

 

 


سەلام بێستانسوری