جێگری پارێزگاری هەڵەبجە هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی پارێزگاكە بۆ بەغداد ئاشكرا دەكات

30/06/2016 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمە صاڵح
بڕیار بو شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەری كێشە تایبەتەكانی پارێزگا نوێیەكەو بینینی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی بەغداد بكەن، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش هۆكاری دواكەوتنی سەردانەكەیان بۆ بەغداد ئاشكرا دەكات .

 


كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: لەهەوڵێكداین لە ڕێگەی ئەندامە كوردەكانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ویستمان سەردانێكی بەغداد بكەین و لەگەڵ حەیدەر عەبادی و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دەرەوەدا كۆبینەوە بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و كێشەی داعش و كێشەكانی هەرێم و بەغدا تا ئێستا ئەو سەردانە ڕێك نەخراوە .

 


هەروەها ڕاشیگەیاند: كێشەی كۆمەڵێك بەڕێوبەرایەتی و پرسی هەڵپەسێردراو هەیە كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەڵەبجەوە هەیە كە پێویستە تاوتوێی بكرێت لەگەڵیان بەڵام تا ئێستا نەتوانرەوە ئەو دیدارانە ڕێك بخرێت و سەردانەكە ئەنجام بدەین.

 

 

 

سەلام بێستانسوری