لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بیر لە دابەش كردنی بودجەی سلێمانی دەكرێتەوە

30/06/2016 - 11:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پسپۆڕێكی‌ دەستورو یاسای‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت: بە گوێرەی یاسا حكومەتی‌ عێراق دەتوانێت بودجەی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ خەرج بكات.

 


تاریق حەرب پسپۆڕی‌ دەستورو یاسای‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە گوێرەی یاسا و بە پێی ماددەی 110ی‌ دەستوری‌ عێراق، حكومەتی ناوەند بەرپرسە لە چۆنێتیی‌ دانانی‌ بودجەی‌ گشتی‌ وڵات.

 

هەروەها وتیشی: حكومەتی‌ عێراق بەگوێرەی مادەی‌ 121ی‌ دەستور دەتوانێت لە پشكی‌ هەرێمی‌ كوردستان پشكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەبودجەدا دیاری‌ بكات و پشكی‌ لەسەدا 17ی‌ بودجەی‌ هەرێم كوردستان لەنێوان پارێزگاكانی‌ هەرێمدا دابەش بكرێت، بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان.



ئەو پسپۆڕە یاساییە جەخت لەوە دەكاتەوە، خەرجكردنی‌ پشكی‌ پارێزگاكان بابەتێكی‌ یاساییەو پێچەوانەی‌ دەستوری‌ عێراق نییە.

 

 

 

سەلام بێستانسوری