پۆلسی سلێمانی ئامادەكاریەكانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند

30/06/2016 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسی سلێمانی ئامادەكاریەكانی بۆ ڕۆژانی جەژنی مانگی پیرۆزی رەمەزان ڕاگەیاند و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لە كاتی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەنەوە.

 

عەمید نەوزاد عەلی كەریم بەڕێوە بەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بەشی پۆلیسی ڕێكاری لە ناو بازاڕوو هێزی گەڕۆكیان دەبێت بەشە و بەڕۆژ بۆ پاراستنی ناوبازاڕەكان لە ڕۆژانی جەژندا بۆیە هەر دوكاندارێك بە كڕین و فرۆشتنی تەقەمەنی و دەمانچەی موروی منداڵان توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن".

 

هەروەها ڕاشیگەیاند:" لە ڕۆژانی جەژندا بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەو بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە بە رنامەی تایبەتیان دەبێـت بە مە بەستی سەردانی كردنی هاڵاتیان بۆ لای نە خۆش وڕاگیراوان".

 

 

ئاماژەی بەوەش كرد: سەر جەم هێزەكان بەهەماهەنگی كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پاراستنی شوێنە گشتیەكان و پارك و شوێنە گەشتیارییەكان بەتایبەت نزیكترین بەش وبنكە لە وسنورەوە هەر وە ها ئاما ژە بەوە درا وە كە پێویستە بنەماكانی مافی مرۆڤ پەیڕو بكرێت لە لایەن هێزەكانەوە بە پێی ڕینماییە تایبەتەكان و ئەم پڵانە ش بە هەما هەنگی تەواو لە گەڵ سەر جەم دام دە زگاكانی تری ئەمنی پەیوەندی دا ر پەیڕەوە دەكرێـت.

 

 

بەڕێوە بەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە كاتی هەر ڕوداوێكی نەخوازراو پەیوەندیان پێوە بكەن بەم جۆرەی خوارەوە:-

 

لە كاتی بوونی حاڵەتی گومانی دزی كردن پەیوەندی بكەن بە ژمارە (105)بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكەن .


لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی تر پەیوەندی بكەن بە ژمارە (104)بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی .


لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی تر نزیكترین مە فرەزەی هێزەكانی پۆلیس یان بنكە ئاگادار بكەنەوە.

 

 


سەلام بێستانسوری