جەعفەر ئیمنکی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

01/07/2016 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پۆستە کۆنەکەی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ڕایگەیاند "چەندین

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جەعفەر ئیمنکی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر پۆستە کۆنەکەی ئەو جێگرە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو کە تیایدا هاتووە "هەر لە دەستپێكی وەرگرتنی د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەركی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كە لەهەمان كاتدا وتەبێژی فەرمی پارتی بووە و لە سۆنگەی پرنسیپی نەگونجانی دوو پۆست لەیەك كاتدا (پۆستی وتەبێژی پارتی و پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان) ، بەرێزیان چەندین جار بە شێوەیەكی زارەكی و دواتر لە مانگی سبتەمبەری 2015 دا بە نووسراو داوای وازهێنان لە پۆستی وتەبێژی پارتی كردووە".

ئاماژەش دراوە بەوەی "ئەم داوایە لە سەر زاری بەرێز سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی بە شێوەیەكی مەبدەئی پەسەندكراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەكی تەكنیكییەوە دانانی وتەبێژەكی نوێ‌ دواكەوت".

هەروەها باس کراوە لەوەی "لەم هەفتییەدا بەرێز مەحموود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی كرا بە وتەبێژی فەرمی".