پەكەكە 10 سەربازی توركی كوشت

01/07/2016 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

لەشەڕو پێكدادانێكی شارەدێی لیجەو هەكاری و ماردین لەباشووری خۆرهەڵاتی توركیا دە سەربازی تورك كوژراون.
پۆلیسی توركیا بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ گەریلاكانی پەكەكە پەلاماری ئۆتۆمبێلێكی سەربازیان داوە لەشارەدێی لیجە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای ئامەدی باشووری خۆرهەڵاتی ووڵات و لەئەنجامیشدا دوو سەربازی تورك كوژراون.
لەسەرێكی ترەوە ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، پێكدادانەكە لەنێوان سەربازە توركەكان و گەریلاكانی پەكەكە بووەو سەرەتا سەربازێك كوژراوەو یەكێكی تریش برینداربووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی ئەو سەربازەش گیانی لەدەستداوە.
لەسەرێكی ترەوە شەوی رابردوو لەشارەكانی هەكاری و ماردین لەشەڕو پێكدادانێكدا (8) سەرباز كوژراون چەندی تریش برینداربوونە.

 

ئـ . كـ