سەركردەیەكی پارتی: مالكی ڕووی ڕەشە بەرانبەر بە كوردستان

18/07/2016 - 19:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر
سەردانەكەی مالكی بۆ شاری سلێمانی و كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ناڕەزایی و نیگەرانی سەركردەكانی پارتی لێ دەكەوێتەوەو پەرلەمانتارێكی ئەو حیزبەش دەڵێت: مالیكی شۆڤێنیست به‌خێر نه‌یه‌ت بۆ كوردستان.
 
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پارتی لەلاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەسەر هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی تەنها نوسیویەتی: مالیكی شۆڤێنیست به‌خێر نه‌یه‌ت بۆ كوردستان.
 
لەلایەكیترەوە نەجات حەسەن ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە میدیایەكی فەرمی حیزبەكەی ووتوە: هاتنی نوری مالیكی هەوڵدانێكە بۆ لاوازكردنی ناوەندی بڕیار لە كوردستان، بەتایبەتیش لە پایتەختی كوردستاندا.
 
وتویەتیشی: " ئاستەمە كەسێكی گەندەڵی وەك نوری مالیكی، بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت، چونكە رووی رەشە بەرانبەر بە كوردستان و هەر ئەوبوو ویستی هێزی دیجلە بهێنێت، ویستی سنوری كوردستان داگیربكات، بڕینی قوتی خەڵكیش لە ئەستۆی ئەودایە".
 
م. كانی