دۆلار نرخی دابەزی

18/07/2016 - 19:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

نرخی دۆلار لە بەرزبونەوەو نزمبونەوەی رۆژانەو هەفتانەی خۆی بەردەوامەو ئەمرۆ جارێكیتر نزمبونەوەی تۆماركرد ، ئەمەش پێچەوانەی تەواوی چەند رۆژی رابردووە كە بەردەوام بەرزدەبوەوە .
 
دوای ئەوەی ئەمرۆ لەكاتی كردنەوەی بازاری دراو نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 127 هەزارو 950 دینار بوو، ئێوارەی ئەمرۆ نرخی 100 دۆلار دابەزینی تۆمار كردو بەرانبەر بە 127 هەزارو 750 دینار بوو .
 
بانكی ناوەندی عێراق كە چەندین رۆژە بڕیكی كەم لە دۆلار دەخاتە بازارەوە، بەڵام ئەمرۆ بڕێكی زۆری خستە بازارەوە كە بریتی بوو لە زیاتر لە 159 ملیۆن دۆلارو ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی نرخی دۆلار هەبوو .
 
م. كانی