مالكی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر ده‌كات

18/07/2016 - 23:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - تایبه‌ت

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2016/7/18 نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كردو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و پارێزگار كۆبۆوه‌، بڕیاره‌ سه‌ردانی هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ش بكات .
 
به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو به‌یانی رؤژی سێ شه‌ممه‌ مالكی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات .
 
سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی ئه‌وشاره‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاری شاره‌كه‌ .
 
له‌لایه‌كتره‌وه‌ بڕیاره‌ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ مالكی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانیش كۆببێته‌وه‌ .
 
م. كانی