لەهەڵەبجە پرۆژەیەك كرایەوە كێشەی سلێمانی و سەیدسادق و سیروانیش كەمدەكاتەوە

20/07/2016 - 16:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و بەئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرپرسە ئیداریەكانی هەڵەبجەو هەریەكە لە وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار باڵیۆزی یابان و بەكر جاف باڵیۆزی عێراق و ژمارەیەك لەلایەنە سیاسیەكان ئەندازیاری گشتی پرۆژەكەو بەڕێوەبەری گشتی ئاو ئاوەڕۆ پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە كرایەوە .


بە پێی زانیاریەكانی كوردیو ئەم پرۆژەیە لە 3/1/2013 دەستی بە كارەكانی كردوە و گوژمەی كۆتای پرۆژەكە بریتیە لە (175.321.570)سەد و حەفتاو پێنج ملیۆن و سێ‌ سەد و بیست و یەك هەزارو پێنج سەد و حەفتا دۆلاری ئەمریكی .

 

ئەو شوێنانەی سوود لەم پرۆژەیە وەردەگرن بریتین لە (هەڵەبجە ،سیروان ، سەیدصادق ،سلێمانی)و بەكردنەوەی كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی تاڕادەیەكی زۆر باش نامێنێت .


پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای سانگ یۆنگی یابانیەوە جێبەجی كراوە دەكەوێتە گوندی (هانە ژاڵەی)  ناوچەی نەورۆڵی و ڕوباری سیروان سەر بەپارێزگای هەڵەبجە .

 

م. كانی