وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێکی تازەی هەیە

20/07/2016 - 16:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەرکرد.


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە و واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە و تێیدا بەرواری پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ پزیشکانی ڤێتەرنەری خراوەتەڕوو.


لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە وەزارەتی خوێندنی بالا و کشتوکاڵ کراوە تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە بەرواری جێ بەجێکردنی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە پزیشکانی ڤێتەرنەری دەکەوێتە (12/6/2016)ەوە.