له‌تویته‌ره‌وه‌ گله‌یی له‌ بریت ماكگۆرك ده‌كرێ

20/07/2016 - 18:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی
 
بەرپرسانی هەرێم لە رێگای تویتەرەوە گلەیی لە ئەمریكا دەكەن لەسەر بەشداری پێنەكردنی كورد لە كۆنفرانسی تایبەت بە داعش و پەرلەمانتارێكیش دەپرسێت:
 
سۆران عومەر، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: له‌تویته‌ره‌وه‌ گله‌یی له‌ بریت ماكگۆرك ده‌كرێ! ، له‌تویته‌ر كاك فه‌لاح مسته‌فا گله‌یی له‌ بریت ماكگۆرك ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا 66 وڵات به‌بێ هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك له‌سه‌ر داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 
سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان نوسیویەتیشی: حه‌قی خۆیه‌تی بپرسین هه‌رێم چی كاره‌یه‌ له‌شه‌ڕی تیرۆردا؟ شه‌ڕ بۆ وڵاتان ده‌كات به‌بێ به‌رامبه‌ر؟ ئایا پرۆتۆكۆلی هه‌رێم و ئه‌مریكا ته‌نها پێدانی پاره‌یه‌ بۆ شه‌ڕ؟ .
 
ئاماژەی بەوەش كردووە: ئه‌مه‌ ده‌یسه‌لمێنێ شه‌ڕی داعش ته‌نها ماڵوێرانیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ماوه‌ته‌وه‌! .
 
 
 
م. كانی