سبەی موچەی ئەم دوو شوێنە دابەشدەكرێت

25/07/2016 - 16:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ حوزه‌یران به‌رده‌وامه‌و سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ 26 ی‌ ته‌مموزی‌ 2016 موچه‌ی‌ دوو شوێن دابه‌شده‌كرێت .

رۆژی‌ 20 ی تەموزی 2016 ، وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی بۆ مانگی حوزیران بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە تا كۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ند شوێنێك موچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌پێی‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ سبه‌ینێ‌ سێشەممە ٢٦ی تەمموز، موچەی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە دابەش دەکرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دایناوه‌ ، ڕۆژی چوارشەممە27ی‌ ته‌مموز موچەی دەزگای گشتی ئاسایش و پێنجشەممە 28ی‌ ته‌مموز، موچه‌ی‌ ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.


ڕێبین عەلی