سبەی ئەم مووچەیە دابەش دەكرێت

27/07/2016 - 18:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

بڕیاری دابەشكردنی مووچەی یەك وەزارەت و دوو دەزگا بە درێژایی یەك هەفتە بەردەوامەو لەو چوارچێوەیە سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت .
 
پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكیدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ ی تەموزی ٢٠١٦ موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت .
 
ئەگەرچی تا ئێستا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی كوردیو لە رۆژانی شەممە یان یەك شەممە چەند شوێنیكیتر ئاشكرا دەكرێت بۆ ئەوەی مووچەی مانگی حوزەیرانیان بەسەر دابەش بكرێت .
 
م. كانی