لەهەولێر فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆ مین بەكاردەهێندرێت

27/07/2016 - 18:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی لێژنەی پێوانەكردنی كێڵگه مینەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین / هەولیر لە 25/7/2016 كۆمپانیای MAP -GROUP هەڵسا بە پێوانەكردنی كێڵگە مینی میوبان كە پاككراتەوە لە لایەن كومپانیای Sterling .

كێڵگەكە پاككراوەتەوە بە رووبەری گشتی 621651 مەتردووجا لە سەربودجەی وە بەرهینانی پاریزگای هەولیر پرۆژەی مینپاكی (حاجی ئۆمەران - قەزای چومان) بە كۆدی IKE-01-013 بە شیوەی تەندەر درا بە كۆمپانیای Sterling .

بە هۆی سەختی و تۆپۆگۆافی زەوی كاری پیوانە كردنی كیلگە مینی پاككراوە لە رێگای بەكارهینانی فرۆكەی جۆری DRONE ئەنجامدرا كە تەكنۆلۆژیایەكی نوێ و پێشكەوتووە و زۆر بە سوودە بۆوەرگرتنی زانیاری ورد لە سەرناوچە مین رێژكراوەكان بۆ كاری رووپێو كردن و پلاندانان .

م. كانی