داعش هۆكاری كردەكەو ناسنامەی خۆکوژەکەی قامیشلۆی ئاشکرا کرد

27/07/2016 - 18:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
كوردیو - هەولێر
 
تەقینەوەكانی قامیشلۆ زیانێكی زۆری لێ كەوتەوەو سەدان كەسی كردە قوربانی، رێكخراوی تیرۆرستی داعشیش بەرپرسیاریەتی خۆی ڕاگەیاند و ناسنامەی خۆكوژەكەو هۆكاری كردەوەكەشی ئاشكرا كردووە .
 
رێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕایگەیاند تەقینەوەكە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراوەو وەك وەڵامێك بووە بۆ بۆردومانەكانی سەر شاری منبج كە بە فرۆكەی هاوپەیمانان و روسیاش وێران دەكرێت .
 
لەبارەی خۆكوژەكەشەوە داعش ئاشكرای كردووە: كردەكە بە كامیۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئەبوعائیشەی ئەنساری ئەنجامدراوەو ژمارەیەک بارەگای کوردی لە قامشلۆ کردۆتە ئامانج .
 
م. كانی