وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار ده‌دات

27/07/2016 - 20:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە چوار ملیار و نیوی تێچووی خوێندنی كچ و كوڕی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، لەئێستادا بۆ خەرجكردنی تێچووی ساڵی رابردوو لەگەڵ خوێندنی 2017-2018 رێنمایی نوێ‌ دەردەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ماوەیەك پێش ئێستا بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ كوڕو كچانی شەهیدو زیندانیانی سیاسی بۆ ساڵی خوێندنی (2014 - 2015).

لەوبارەیەوە بەرەڤان حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی ;سبه‌ی پێنج شەممە 28ی تەممووزی 2016 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاگاداری كەسوكارو كوڕو كچانی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكەینەوە، كە لەماوەی 15 رۆژدا سەردانی وەزارەت بكەن تاكو وردبینی بۆ ناوەكان بكەین و رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەین.

لەبارەی میكانیزمی پێەدانی پارەی خوێندن بە كوڕ و كچانی شەهید و زیندانیانی سیاسی، ئەو بەرپرسە وتی رێنمایی نوێ دەردەكرێت بۆ شێوازی خەرجكردنی پارەكان، هەروەها بۆ ساڵی داهاتوو ئێمە هانی كوڕو كچانی شەهیدو زیندانیانی سیاسی دەدەین بۆئەوەی لە كۆلیژی ئێوارانی حكومی بخوێنن، چونكە بەوهۆیەوە 50% پارەیان بۆ دەگەڕێتەوەو وەزارەتی دارایی وئابووریش 50% تر خەرجدەكات.


ڕێبین عه‌لی