ئەنجامدەرانی رووداوەکەی رۆبۆسکی دادگایی دەکرێن

29/07/2016 - 14:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هه‌ولێر

هەریەک لە فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی تورکیا، ئاکن ئۆزتوک و وەزیری پێشوتری ناوخۆی تورکیا، ئیدریس نەعیم شاهین بە تۆمەتی کوشتنی ٣٤ کەس لە شارۆچکەی ئولودەرەی سەربە پارێزگای شرنەخ کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١دا لە بۆردومانێکدا کوژران دادگایی دەکرێن .

ئەمە ویڕایی دادگایی کردنیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیادا.

بە گوێرەی ئەو سکاڵایانەی کە لەسەر ئەو دووکەسەر تۆمار کراون و رادەستی دادگا کراون، ئاکن ئۆزتورک و ئیدریس نەعیم شاهین بە تۆمەتی پێشێلکردنی دەستور لە بەرژەوەندی کودەتاکاران، وەستان لە دژی حکوومەت و پەرلەمان و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکۆمار دادگایی دەکرێن".

جیگەی ئاماژەیە ئیدریس نەعیم شاهین لە ٢٠١١ تا ٢٠١٣ وەزیری ناوخۆی تورکیا بوو و ئاکن ئۆزتورک-یش فەرماندەی هێزی ئاسمانی تورکیا بوو لەو کاتەشدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا رووداوی رۆبۆسکی رووی دا کە بەهۆیەوە ٣٤ کۆڵبەر لە شارۆچکەی ئولودەرە کوژران.

 

م. كانی