ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ئه‌مریکا ژیان به‌سه‌ر ببه‌یت ئه‌م فۆرمه‌ پربکه‌ره‌وه‌

06/08/2016 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا فۆڕمێکی بڵاوکرده‌وه‌ بۆ پێدانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبونی فه‌رمی له‌و وڵاته‌
 وەزارەتی دەرەوەی حکومه‌تی ویلایه‌ته‌ ئەمەریكا فۆڕمی وه‌رگرتنی مافی نیشتجێبونی لە ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئەمەریكای ئاشكراكرد، هاوڵاتیان ده‌توانن له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌ تاکۆتای مانگه‌که‌ فۆڕم پڕ بکه‌نه‌وه‌ و چانسی ژیان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ده‌ست بێنن.
ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕیگای فۆرمیکه‌وه‌ چانس ده‌دات به‌ نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س له‌جیهاندا بۆ ژیان له‌ئه‌مریکا به‌ مه‌رجێک هاوڵاتی شیاندنی ئه‌و مه‌رجانه‌ تیپه‌ڕبکات و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانن کارتی سه‌وز واته‌ کارتی نشینه‌گه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.
هاوڵاتیان ده‌توان له‌ 1 /10/2016 تاکو 1/11/2016 فۆڕم پڕبکه‌نه‌وه‌.
هه‌بونی مه‌رجه‌کان و شیاندنت له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌ چانسی ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشێت که‌ ببیته‌ هاوڵاتیه‌کی ئه‌مریکی.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕم کلیک له‌م به‌سته‌ره‌ بکه‌…
https://www.dvlottery.state.gov/ESC/(S(iv4cjrgu0tvmchfpubv0pacy))/default.aspx


ڕێبین عەلی