پێشمەرگە دوو گوندی تر كۆنترۆڵ دەكاتەوە

14/08/2016 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفرواندا لەمیحوەرەكانی خاز و گوێر ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان دەست پێكردوە لەئێستاشدا توانیویانە شەش گوند كۆنترۆڵ بكەنەوە زیانێكی زۆریش بەداعش بگەیەنن.

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە میحوەرەكانی پێشمەرگەوە بڵاو كراونەتەوە " بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتژمێری پێنجەوە هێزەكانی پێشمەرگە بەهاوكاری فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە هەردو میحوەری خازرو گوێرەوە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆسەر بنكەو بارەگاكانی داعش دەست پێكردوە "
سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەشیان بڵاو كردوەتەە "لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە دووگوندی تریان كۆنترۆڵ كردوەتەوەكە ئەوانیش گوندەكانی (سەتیح و شەنف )ن"
هەر ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە چوار گوندی تریان كۆنترۆڵ كردوە كە ئەوانیش گوندەكانی (تەل حەمید و قەرقشەو ئەبەزخ و تاخ) ن وبەمەش پێشمەرگە تەنها 15 كیلۆمەتر دوور لە شاری موسڵەوە"
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشداوە" لەپلانی هێزەكانی پێشمەرگەدایە كە لەم ئۆپەراسیۆنەی ئەمڕۆدا 10 گوند كۆنترۆڵبكەنەوە"

 

 أ.س