سلێمانی... لەماوەی یەك مانگدا دەست دەگیرێت بەسەر 24 چەكی نایاسایدا

14/08/2016 - 12:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی یەك مانگدا دەستیان گرتووە بەسەر 24جۆر چەكی جۆراوجۆردا.

 

ڕائید دڵشاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: لە چوار چێوەی هەڵمەت و چالاكییەكانیاندا لە مانگی حەوتدا توانیویانە دەست بگرن بەسەر 24 چەكی جۆرا وجۆر بگرن كە پێك هاتبوون لە 19 چەكی جۆری دەمانچەو سێ چەكی و دوو نارنجۆكی .

 

هەروەها وتیشی: لە 10 ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا واتە مانگی هەشت 14 حاڵەتی تەقەكردن تۆمار كراوەو كە توانراوە هەشت تۆمەتباری تەقەكردنەكە دەستگیر بكرێن.

 

لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە: هێزەكانمان بەشێوەیەكی بەردەوام لە بیست و چوار كاتژمێر لەئەركدان لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێك هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن یان نزیكترین مەفرەزە ئاگاداربكەنەوە.

 

 


سەلام بێستانسوری