سلێمانی... مامۆستایانی زانكۆكان هەڕەشەی بایكۆتكردنی دەوام دەكەن

15/08/2016 - 12:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی – نیاز فاروق
زانكۆكانی سلێمانی هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوا دەكەن موچەی مامۆستا و فەرمانبەران لەرێژەی ٧٥%ی موچە و دەرماڵەكان كەمتر نەبێت و بە پێچەوانەوە حكومەت بەپرس دەبێت لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراوو كە ڕووبدات.

 

بە گوێرەی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە هەریەك لە زانكۆكانی سلێمانی و پۆلی تەكنیكی سلێمانی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و كۆیە و هەڵەبجە و گەرمیان و چەرمۆ و ڕاپەڕین هۆشداری دەدەنە حكومەتی ه ەرێمی كوردستان و چوار داواكاری ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و ڕایدەگەیەنن ئەگەر بڕی پاشەكەوتی موچەكانیان بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە گرەنتی بەردەوام بوونی ساڵی نوێی خوێندن نادەن بە پێچەوانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیار دەبێت لە هەر ئەنجامێكی نەخوازراو كە بێتە پێشەوە.

 

داواكارییەكانی ئەو زانكۆیانە پێك هاتووە لە:-

 

1-موچەی مامۆستا و فەرمانبەران لەرێژەی ٧٥%ی موچە و دەرماڵەكان كەمتر نەبێت.
2-نەسریەی ساڵانەی زانكۆكان بەرێژەی ٥٠%ی پێش قەیرانی دارایی كەمتر نەبێت.
3-سەرجەم بڕی پاشەكەوتی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەحسابێكی بانكی تایبەت وەك رەسید رێكبخرێت بۆ دڵنیایی مامۆستا و فەرمانبەران لەفەوتانی.
4-خەرجكردنی سەرجەم شایستە داراییەكانی مامۆستایان.


جێگای ئاماژە بۆ كردنە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە بیانوی قەیرانی دارای و شەڕی دژی چەكدارنی تیرۆرستی داعش و دابەزنی نرخی نەوت، حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی موچەخۆرانی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمكردەوە و ئەوەش نیگەرانی لای موچەخۆران دروست كرد و بەو هۆیەوەشەوە بارودۆخی هاڵاتیانی هەرێمی كوردستان تا دێت ڕوو لە خراپی دەكات و حكومەتی هەرێمیش هیچ هەنگكاوێكی دڵخۆشكەری بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی نەناوە.


سەلام بێستانسوری