سبەی موچە دابەشدەكرێت

15/08/2016 - 12:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سبەی سێشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینان ده‌ست پێده‌كات و تاكۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ خانه‌نشینانی‌ مه‌ده‌نی‌ و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانیش موچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 16و17و18 ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت .

هه‌روه‌ها رۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 21 و22 و23 ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ خانه‌نیشانی‌ مه‌ده‌نی‌ دابه‌شده‌كرێت .

به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دایناوه‌ ، رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 24 و 25ی‌ ئابی‌ 2016 موچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون وزیندانیانی‌ سیاسی‌ دابه‌شده‌كرێت .


1/ ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە بەرواری 16.17.18ـی ئابی 2016، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

2/ ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە بەرواری 21.22.23ـی ئابی 2016، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێت.

3/ ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بەرواری 24 و 25ـی ئابی 2016، مووچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال کراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.


ڕێبین عەلی