لە سەیدساق گەنجێک بە چەقۆ دەكوژرێت

15/08/2016 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بە پێی گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سەید سادق ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەناو بازاڕی سەید سادق گەنجێك بە چەقۆ گوژرا و بوژەكەش دەستگیركراوە.

حەکیم عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی سەیدسادق ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی ئابی ٢٠١٦، لەناو بازاڕی سەیدسادق گەنجێک بە چەقۆ خوشکەزایەکی خۆی کوشت کە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سەیدسادق وتیشی: بکوژ و کوژراوەکە خاڵ و خوشکەزای یەکترن بە ناوەکانی (ح.ن) و (هـ.ح) و پیشەیان هەردووکیان کاسب بووە.
حەکیم عەزیز ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بکوژەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوشتنەکەی دەستیپێکردووە.

ش.م