مەسعود بارزانی داوا دەكات بە زووترین كات بكوژانی ڕۆژنامەنوسەكەی دهۆك بە سزا بگەیەنرێن

15/08/2016 - 13:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر پرسی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنوسەكەی ڕۆژ تیڤفی سەر بە پەكەكە، مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە مومكین نیە تاوانێكی وا ون بێت و پێویستە بەززوترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی بەگەیەنرێن.


لە ڕاگەیەنراوەكەدا د.ئومێد فەتاح وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم نوسیویەتی" لەبارەی كەیسی كوشتنی رۆژنامەنووس(ودات حوسێن)، نووسینگەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان. پەیوەندی بە حوسێن عەلی كۆچەر باوكی ودات حوسێن كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆك بارزانی بە خانەوادەكەیان ڕاگەیەنرا و دڵنیای كردنەوە كە مومكین نییە تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفەوتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن".


هەورەك نوسیویەتی " لەپێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا سەرۆك بارزانی دامەزراوە پەیوەندارەكانی راسپاردووە بەخیرایی لێكۆڵینەوەی ورد لەو كەیسەدا بكەن و تاوانباران دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن".