وێنە ... ڕوداوێكی هاتوچۆ سێ كەسی كردە قوربانی

15/08/2016 - 17:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - گەرمیان

ڕووداوەكانی هاتوچۆ بەردەوامن كە ۆزرینەیان بۆ خراپی ڕێگاو بانەكان و تیژڕەوی و خێرایی لێخوڕینی شوفێران دەگەڕێتەوەو ، ئەمرۆش جارێكیتر لە گەرمیان بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بونە قوربانی .

ئەمرۆ دووشەممە 15-8-2016 له‌ سەر ڕێگەی كه‌لار - خانه‌قین و له‌ نزیك گوندی سه‌وزبلاغ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیاو دایۆ بەیەكیانداكێشاوە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە شوفێری دایۆو خێزانەكەی كە لەگەڵی بووە گیانیان لەدەست داوەو شوفێری كیاكەش برینداربووە .

لە ئێستادا پۆلیسی هاتوچۆ سەراڵی لێكۆڵینەوەیە لە هۆكاری ڕووداوەكەو دۆسیەی تایبەتی بۆ كردۆتەوە .

 

م. كانی

ئەلبوومی وێنەکان