كادیرەكەی پارتی لە سلێمانی هۆكاری دەستگیركردنەكەی ڕاگەیاند

15/08/2016 - 18:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

ئەیوب ڕیشە، ئەو كادیرەی پارتی كە لەلایەن ئاسایشی یەكێتیەوە لە سلێمانی دەستگیركرابوو، دوای ئازادكردنی ڕایگەیاند: ئاسایش بە تۆمەتى بەشداریکردن لە باندێکى کوشتن و بڕین و ماددەى هۆشبەردا دەستگیری كردوە .
 
ئەیوب ڕیشە، کادرى پارتى لەشاری سلێمانی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 2016/8/15 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد: مەفرەزەیەکى ئاسایش شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە نەخۆشخانە دەستگیریان کردم و بڕیارى دادگایان پێ نەبوە، بەڵام بە بڕیارى دادگا ئازاد کرام .
 
كادیرەكەی پارتی وتیشی: ئاسایش لەسەر گومانی بەشداریكردنم لە باندێكی كوشتن و بڕین و بەكارهێنانی تلیاك و كەسێكی تیرۆركەر دەستگیریان كردووم .
 
بەڵام ناوبراو ووتی: دەستگیركردنم بۆ ئەوەبوو كە كادیرێكی پارتی بشكێندرێت لەو شارە .
 
ئاماژەی بەوەش كرد: توانیمان بۆ حیزب و سەركردایەتی و ئەندامانی پارتی بسەلمێنین كە بێتاوانین .
 
م. كانی