داوا لە هۆشیار زێباری دەكرێت لەسەر خەرج نەكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ڕوونكردنەوە بدات

17/08/2016 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر و لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا كاتێك وەك سەرۆك كوتلەكان لەگەڵ حەیدەر ئەلعبادی كۆبوینەوە تاكە بەڵێنك كە رایگەیاند ئەوەبوو كە لە مانگی حەوتدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ۲۰۱٤ ،بەڵام بەڵێنەكەی نەبردەسەر.

 


هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند:" نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر و لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا كاتێك وەك سەرۆك كوتلەكان لەگەڵ حەیدەر ئەلعبادی كۆبوینەوە تاكە بەڵێنك كە رایگەیاند ئەوەبوو كە لە مانگی حەوتدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ۲۰۱٤ ، ئەوكاتە لە میدیای عەرەبی و كوردیش ئەوەم راگەیاند كە لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆك وەزیران تەنها ئەو بەڵێنەی داوە و هیوادارین پابەند بێت پێوەی، وا سێ مانگ تێپەر دەبێت و ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رامانگەیاند كە ئەلعبادی بەڵێنەكەی نەبردە سەر و قسەكەی جێبەجێ نەكرد".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووخاڵ بە گرنگ دەزانێت كە پێك هاتووە لە:-
یەكەم/ حەیدەر عبادی ئەو كات وتی لە ئێستاوە واتا لە مانگی پێنجەوە فەرمانم داوە بە وەزارەتی دارایی كە لە مانگی حەوت بە چەند وەجبەیەك پارەكە بدەن، ئەو وەزارەتە كە وەزیر و بریكاری وەزیرەكەی كوردن حەقە قسەیەكیان لەو بارەیەوە هەبێت و بێدەنگ نەبن .

دوەم/مەسەلەی پارەی گەنمی جوتیاران كێشەیەكی گەورەیە پەیوەستە بە ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی نەتەوەییمانەوە و دەبێت لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش وەزیرە كوردەكان لێی بێنە دەنگ چونكە لە پەرلەمانی عیراق كراوەتە بریار دەیان جار بە سەروك وەزیران و وەزیری دارایی وتراوە ئێستا یەكلاكردنەوەی لە ناو حكومەتە بە راستی.

هەروەها وتیشی: هەفتەی داهاتوو جارێكی تر ئەو پرسە بەتایبەت دوای بریارە پەرلەمانیەكە دەوروژێنینەوە و ئێستا گرفتەكە بۆتە كێشەی هەموو پارێزگاكانی عێراق بەو ئومێدەی لە بەرژەوەندی جوتیاران یەكلا بێتەوە.

 

 


سەلام بێستانسوری


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved