سەرۆكی فەرمانگەی بەدواداچوون : ٨٧٩ کەس بەیاساى تیرۆر دەستگیرکراون

17/08/2016 - 13:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكی فەرمانگەی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ڕایگەیاند، لە ماوەی پێشودا ٨٧٦ حاڵەتی گرتن هەبووە بەپێی ماددەی ٤ لە یاسای تیرۆر دەستگیرکراون لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراون.

دیندار زێباری سەرۆكی فەرمانگەی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وەڵامی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی دایەوە، کە پێشتر پێشمەرگەیان تۆمەتبارکردبوو بەڕوخانی ماڵ و گوندی هاوڵاتیانی سڤیل و وتی، ئێمە تەنها یەک فلتەرمان هەیە بۆ هاوڵاتیان، ئەویش فلتەری ئەمنییە.

ناوبراو وتیشی : ئێمە ڕێگر نەبوین لەو کەسانەی کەبەرە و هەرێم بێن و نزیکەی ٦٠١ خێزانی عەرەبی سوننە لە زوومار و دەوروبەری هاتونەتە هەرێم و هەتا ئێستا نزیکەی دووهەزار خێزانی عەرەب و کورد گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ نزیکەی ٣٠٠ خانوی ئاسایش تێکدراوە کە داعش تێکیداوە و پێش گەشتنی پێشمەرگە بووە بۆ ئەو ناوچەیە بووە و هەروەها نزیکەی ٣٠٠ خانوش بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ڕووخاون ، ووتیشی :١٣٨ هاوڵاتی عەرەب لەناوچەی زوومار بەردەوامن لەکار لە فەرمانگە حکومییەکاندا .

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی