داعش وێنەی خۆکوژەکەی لە خازر بڵاودەکاتەوە

17/08/2016 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کەسێکیان بڵاوکردۆته‌وه‌و  رایده‌گه‌یه‌نن بە ئۆتۆمبێلکی بۆمبڕێژکراو هێرشیکردە سەر سەنگەرەکان پێشمەرگە و، بەر لەوەی بگاتە سەنگەرەکانیان، پێشمەرگە بە چەکی میلان تەقاندیانەوە. 

داعش  ئاشکرای کردووە خۆکوژەکە هەرزەکارێكه‌و ناوی ئەبو هاجر ئەلعجێلییە، ئەبو هاجر لە نزیک گوندی کەنهش هەوڵیدا سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکاتە ئامانج.

رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی رابردوو  هێزەكانی پێشمەرگە بە بەشداری 8 هەزار پێشمەرگە  لە میحوەرەكانی خازر، گوێڕ و مەخموور ئۆپەراسیۆنێكان بۆ سەر داعش ئەنجامدا.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر له‌ 10 گوند لەدەست داعش دەرهێنران، بەپێی راگەیێندراوێكی سەربازی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەش، 130 چەكداری داعش كوژران.

 

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی