ئاژانسێكی هەواڵی عێراقی پێشمەرگە بە میلیشیا ناو دەبات

17/08/2016 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئاژانسێكی هەواڵی عێراقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە میلیشیا ناو دەبات و ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دانی بە پێشمەرگەداناوە وەك هێزێكی نیزامی نەك میلیشیا.
ئاژانسی ( راصد اڵاخباریە) لێدوانیكی سەفین دزیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی بڵاو كردوەتەوە لەبارەی بەردەوامی هێرشەكمانی پێشمەرگە بۆسەر ناوچەكانی ژێردەستی داعش كەلە لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتدا هاتووە پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تاتەواوی ناوچە كوردستانیەكان كۆنترۆڵدەكاتەوە.
لەبەرامبەردا ئاژانسەكە لەكاتی بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵەدا هێزەكانی پێشمەرگەی بە میلیشیا ناو بردوە.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستاش زۆربەی لایەنەكانی عێراق بەتایبەتی عەرەبەكان پێشمەرگە بە میلیشیا ناو دەبن و چەندین جاری تریش هێرشیان كردوەتە سەرپێشمەرگە ئەمەلە كاتێكدایە تەنها پێشمەربو توانی ڕوبەروی داعش بوەستێتەوە.

أ.س