باندیكی‌ دزیكردن لە سەیدسادق دەستگیركران

18/08/2016 - 12:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

پۆلیسی سەیدسادق باندیكی‌ دزیكردن دەستگیردەكات كە بری‌ هەشت هەزار دۆلاری‌ ئەمریكی‌ هاوڵاتیەكی‌ قەزاكەیان بردوە.

لە راگەیەنراوێكدا حەكیم عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەیدسادق رایگەیاندووە "لە بەرواری (٤-٧-٢٠١٦) پاش ئاگاداركردنەوەمان لە لایەن هاووڵاتیك بەناوی (ع.ر.م)دانیشتووی قەزای سەیدسادق كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا كرۆلای لە بەردەم خوێندنگەی هەرێم ڕاگرتووە و بڕی (٨٠٠٠$) هەشت هەزار دۆلاری ئەمریكی تێدابووە و دزراوه، پۆلیس دوای ئاگاداركردنەوەی دەستیكردوە بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و دادوەری لێكۆڵینەوەش بەپێی مادەی ٤٤٦ بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباری دۆسییەكە دەركرد.

لەراگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتوە: "ئێوارەی رۆژی‌ 17ی‌ ئابی‌ 2016 لە قەزای سەیدسادق هێزەكانمان بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیدسادق توانیان تۆمەتباری سەرەكی كە مێرمنداڵێك بوو لەگەڵ حەوت كەسی تر كە تێوە گلاون لە دۆسیەكە دەستگیریان بكەن".

پۆلیسی‌ قەزای‌ سەیدسادق راشیگەیاندوە : بەشێك لە پارەكە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەكەی و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

 

 

shkofa