هەولێر... گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

18/08/2016 - 13:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە خنکاوە و دوای ڕۆژێک تەرمەکەی ده‌دۆزرێته‌وه‌ .

پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی (ز.غ.ب) ئێوارەی دوێنێ ١٧ی ئابی ٢٠١٦ لەکاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە لە خەبات خنکاوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ :  دوای گەڕانێکی زۆر تیمەکانی فریاکەوتن توانییان ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکە ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ڕەوانەی پزیشکی دای هەولێری بکەن و  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

 

هونه‌ر بانه‌گولانی