سلێمانی... 300 ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی داوای كۆبونەوەی پێنج قۆڵی دەكەن

18/08/2016 - 13:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
لەگەڵ بێ‌ ئەنجام بونی زۆر هەوڵ و پڕۆژەی كەسایەتی و حزبە سیاسیەكانیش بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی لە كوردستان ، 300 ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دەیانەوێت پڕۆژەی ئاشتەوای سیاسی ڕابگەیەنن و سەركردەی پێنج حزبەكە لە پارێزگای هەڵەبجە كۆبكەنەوە ،
بهادین عبدوڵا ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری ئاشتەوایی سیاسی بۆ كوردیو وتی"نوێنەری 300 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەمانەوێت پڕۆژەی ئاشتەوای سیاسی ڕابگەیەنن و سەركردەی پێنج حزبەكە لە پارێزگای هەڵەبجە كۆبكەنەوە".
ئەو ئەندامەی دەستەی سەرپەرشتیاری ئاشتەوایی سیاسی وتیشی" هەروەها دەمانەوێن دەستەیەكی هاوبەش لە رێكخراوەكان دروست بكەین بۆ پرسە نیشتمانیەكان".

سەبارەت بە بێ‌ ئەنجام بونی هەوڵەكانی ڕابردوو بەدەمەوە هاتنی هەوڵەكەی ئەوان بهادین عبدولا وتی" هەوڵەكانمان هەنگاوی نوێیە بۆ دروستكردنی فشارو چارەسەری ڕەوشی ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی حزبە سیاسیەكان دەكەین و دۆخی ئیستا شایستەی بەردەوامی نیە".

أ.س