قائیمقامیەتی سەیدصادق كەمپینێك بۆ هاوكاری ماڵە هەژارەكان پێك دەهێنێت

20/08/2016 - 12:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كەمپینی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای سەیدصادق داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاری ماددی ماڵە هەژارەكانی سنوری قەزاكەیان بكەن.


كەمپینی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای سەیدصادق لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایدەگەیەنێت: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاری ماددی كەمپینی كۆكردنەوەی شمەك و خۆراك بكەن بۆ ماڵە كەم دەرامەتەكان لە سنوری قەزای سەیدصادق.


كەمپینی لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای سەیدصادق ئاماژەی بەوەش كردووە: كەمپینەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە بەرواری 20-8-2016 تاوەكو 25-8-2016 بەردەوام دەبێت.

 

ئەمە لە كاتێكدایە بەهۆی قەیرانی داریی و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند شارو شارۆچكەیەك كەمپینی هاوكاری بۆ ماڵ و خێزانە هەژارەكان كراوەتەوە و ڕۆژانەش خێراخوازان بە گوێریە توانای خۆیان هاوكاری كەمپینەكانی كردووە و بەو هۆیەوەشەوە سود بە بەشێك لە ماڵە هەژارەكان كەوتوە.

 


سەلام بێستانسوری