سلێمانی... كۆنفرانسی یەكگرتوی خوشكان بۆ كۆنگرەی حەوتەم بەرێوە دەچێت

20/08/2016 - 13:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
لەشاری سلێمانی و لە ژێر دروشمی هێنانەدی خواست و زیاتر كاراكردنی ڕۆڵی ژنان، یەكگرتووی خوشكان كۆنفرانسی لقەكانی سنوری سلێمانی ئەنجامداو بەوردی تاوتوێوی ڕەشنوسی پەیڕەو پڕۆگرامی ڕێكخراوەكە كرا .


خەرامان محەمەد سكرتێر رێكخراوی یەكگرتوی خوشكان بۆ كوردیو وتی:" ئەمڕۆ 11 لقی رێكخراوەكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی تاوتوێی ڕەشنوسی پەیڕەو پڕۆگرانی ڕێكخراوەكە دەكەین بۆ چوار ساڵی داهاتوو".

هەروەها وتیشی:" بۆچوار ساڵی داهاتوو دەمانەوێت خاڵە بەهێزەكان بەهێزتر بكەین و پێداچونەوەی جدی بە خاڵە لاوازەكان بكەین" .

خەرامان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" كۆنفرانسەكە لە دەڤەری بادینان و هەولێر تەواو بوەو ئەمڕۆش لە سلێمانی كۆتایی دێت".


یەكگرتوی خوشكان لە 26ی ئۆكتۆبەری 1994 دامەزراوەوو بڕیارە سەرەتای مانگی ئەیلول بەبەشداری نزیكەی 300 ئەندام كۆنگرەی حەوتەمی ببەستێت .

 


سەلام بێستانسوری