كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا

21/08/2016 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی - یانی یادگار

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

 

رێكەوت زەكی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیو ڕاگەیاند: بڕیار بوو ئەم شەو یەكێتی و گۆڕان كۆبونەوەیەك لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدەن بەڵام كۆبونەوەكە نەكرا و بە ڕەزامەندی هەردوولا بڕیار درا كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دوا بخرێت.

 

هەروەها وتیشی: هۆكاری دواخستنی كۆبونەوەكە بۆ ئەو رێكارانە دەگەڕێتەوە كە لەگەڵ یاسای سێی ئەنجومەنی پارێزگاو رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتی یەك ناگرێتەوە.



جێگای ئاماژە بۆكردنە پێشتر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دوو ساڵاَ بە دوو ساڵ ڕێككەوتن بوون و بڕیاریش بوو ئەمڕۆ 21ی ئاب ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی نێوانیان بكەن.




سەلام بێستانسوری


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved