سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دواخستنی كۆبونەوەكەی ئەنجومەن بۆ كوردیو دەدوێت

21/08/2016 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەلێت تا ئیستا بەڕەسمی بە هیچ ئەندامێكی ئەنجومەن نەوتراوە كۆبونەوەكە دوا دەخرێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبونی كاندیدەكانی یەكێتی كۆبونەوەكە ئەگەری دواخستنی زۆرە تا بەستنی.

 

مەهدی مەحمود سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند:" تا ئیستا بەڕەسمی بە هیچ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەوتراوە كۆبونەوەكە دوا دەخرێت بەڵام بەهۆی ئامادە نەبونی كاندیدەكانی یەكێتی كۆبونەوەكە ئەگەری دواخستنی زۆرە تا بەستنی ".

 

هەروەها وتیشی:" هێشتا ناڕونەو پاش كەمێكی دیكە یەكلا دەبێتەوە و ئێمە ئێستا لە هۆڵی ئەنجومەن لە گفتوگۆداین".

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە بریار بوو ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئالوگۆری پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی لەنێوان یەكێتی و گۆران ئەنجام بدرێت.

 

 


سەلام بێستانسوری